عیماد ئه‌حمه‌د به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای بازیانی دانا
PUKmedia
ئه‌مڕۆ 14/7 به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هۆشیار سیوه‌یلی وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی حكومی، له مه‌راسیمێكدا له ناوچه‌ی ته‌كیه‌ی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای 400 كه‌ی ڤی بازیان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دانرا.
وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای 400 كه‌ی ڤی بۆ 132 كه‌ی ڤی یه‌كێكی تره له پڕۆژه گرنگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری كاره‌بادا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی كۆرییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، وێستگه‌كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای ته‌وژم به‌رز به ڤۆڵتییه‌ی 400 كه‌ی ڤی له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عیراق، وه‌ك لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌م وێستگه‌یه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردن و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی ڤۆڵتیه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌بای هه‌رێم، هاوكات گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی به‌رهه‌مهێنراو له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی 500 مێگاواتی هه‌ولێر و 750 مێگاواتی چه‌مچه‌ماڵ و 500 مێگاواتی دهۆك، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر سێ پارێزگه‌كه سوود له‌و وزانه وه‌ربگرن.
دڵشاد محه‌مه‌د شاكر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به ته‌واوبوونی ئه‌م وێستگه‌یه ده‌توانرێت به‌شێكی زۆر له گرفتی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستاندا چاره‌سه‌ربكرێت، هاوكات ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه‌وه ته‌زوی كاره‌بای هه‌ر شه‌ش یه‌كه‌كه‌ی وێستگه‌ی گازی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ بگه‌یه‌نرێت به تۆڕه‌كانی كاره‌بای نیشتمانی هه‌رێمه‌وه
به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د مه‌راسیمی خولی دووه‌می كارمه‌ندانی چاكسازی به‌ڕێوه‌چوو
به چاودێری و ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت مه‌راسیمی خولی دووه‌می كارمه‌ندانی چاكسازی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه دا كه هه‌ریه‌ك له عه‌دنان محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ستیڤ وایت سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق و نوێنه‌رانی رێخكراو و ده‌زگا حكومییه‌كانی ئاماده‌یبوون، ئاماده‌بووان به ده‌م سرودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه خوله‌كێك به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان راوه‌ستان، پاشان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وته‌یه‌كی پێشه‌كه‌شكرد و له وته‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆشحاڵی خۆی به ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی تری كارمه‌ندانی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربڕی و رۆڵی ئه‌وانی له چاككردنی به‌ندییه‌كان به‌رز نرخاند و داوای لێ‌كردن له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌و زانسته‌ی كه له‌م خوله‌دا وه‌ریان گرتووه بكه‌نه پراكتیك و بیخه‌نه خزمه‌ت چاككردنی به‌دنكراوه‌كانه‌وه تا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ ناو كۆمه‌ڵگا ببنه كه‌سێكی سوود به‌خش.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌ندییه‌كی سیاسی نیه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌ندیخانه‌كان بۆ كه‌سانی شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی بوون، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
وتیشی: ده‌مانه‌وێت به‌ندیخانه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ستانداردی جیهانی بن و رێزی ته‌واو له مافی مرۆڤ بگیرێت و مافی زیندانییه‌كانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌داپارێزراوبێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه به‌رده‌وام گه‌شه به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و هه‌میشه له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تدان و ئه‌م خوله‌شی به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه دانا.
دواتر ستیف وایت سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق له وته‌یه‌كدا به‌ناوی خافێر سۆلانا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاری كرد بۆ داوه‌تكردنیان و رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی له گرنگیدان به مافه‌كانی مرۆڤ و چاكسازی له به‌ندیخانه‌كاندا به‌رز نرخاند و وتی: ئه‌م هه‌نگاوه به‌لای وڵاتانی ئه‌وروپا به گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت، هیچ به‌ندیخانه‌یه‌ك له دونیادا ته‌واونیه، به‌ڵام ئامانجی ئێمه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه چاكسازییه له‌و به‌ندییانه‌ی كه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكردنیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا، وه‌ك ئه‌و رۆژه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه.
وتیشی: وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا سوپاسی ئه‌م هه‌نگاوه‌تان ده‌كه‌ین، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ین كه یارمه‌تییان داون له‌سه‌رخستنی ئه‌م خوله‌دا، به‌تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
پاشان وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له وته‌یه‌كدا وتی: ئه‌وانه‌ی به‌شداریی ئه‌م خوله‌یان كردووه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بۆ سه‌ره‌وه‌ن، به گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌توانن خزمه‌تێكی گه‌وره به به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت بكه‌ن له‌پاراستنی مافی مرۆڤ و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو به‌ندیخانه‌كاندا.
وتیشی: رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام چاودێری به‌ندیخانه‌كانمان ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ستانداردی جیهانی كاربكه‌ین و مافی مرۆڤ و مافی زیندانییه‌كان بپارێزین، ئه‌م ستافه‌ش یه‌كه‌م ستافه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌م خوله ده‌بینن، داوای له ده‌رچووانی خوله‌كه‌ش كرد له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ئه‌و زانسته‌ی وه‌ریانگرتووه بیخه‌نه خزمه‌تی كاره‌كانیان و به‌ندییه‌كانه‌وه.
وه‌زیری كار و باری كۆمه‌ڵایه‌تی وتیشی: له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراو و ده‌زگای تایبه‌تی تردا گرێبه‌ستمان كردووه بۆئه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیش بكه‌ینه‌وه و به‌ندیخانه‌كانیشمان هه‌ر كه‌موكورتییه‌كی هه‌بێت چاكیان بكه‌ین.
ئه‌م خوله خولی دووه‌می چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له ئه‌كادیمیای پۆلیس به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن چه‌ندین رێكخراوی ئه‌وروپی و ئه‌مریكییه‌وه وانه‌كان وتراونه‌ته‌وه، تائێستاش 426 كارمه‌ند به‌شدارییان له خولی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كردووه و بڕوانامه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌درێتێ.