جێگرى سەرۆکى حکومەت 60 خانوى نیشتە جێ ى کردەوە لەناحیەى سێوسێنان کە بۆ کەس وکارى شەهیدان و خەڵکى سێوسینان دروستکراوە لەسەر بودجەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن .
ئەمرۆ جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى ناحیەى سێوسینانى کرد و لەلایەن قائم قامى قەرەداغ و مودیرناحیەى سێوسێنان و جەماوەرى سێوسێنانەوە بەگەرمى پێشوازیکرا .
لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونى جێگرى سەرۆکى حکومەت براى سێ شەهید پرۆژەکە کردەوە کە بریتیە لە 60 خانووى نیشتەجێ بۆ کەس وکارى شەهیدان و خەڵکى سێوسێنان دروست کراوە و هەموو خزمەتگوزارەیەەکانى بۆدابین کراوە و بەرێوبەرایەتى گشتى رێگاوبان و نیشتەجێ کردنى سلێمانى راستەوخۆ سەرپەرشتى کردووە و لەسەر بودجەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دروستکراوە .
لەو مەراسیمەدا جێگرى سەرۆکى حکومەت وتەیەکى پێشکەش کرد و تیایدا رۆڵى خەڵکى ناوچەى قەرەداغ بەگشتى و سێوسێنانى بەتایبەت لە شۆرشى رزگارى خوازى گەلەکەماندا بەرز نرخاند و وتى ئێوە پشکتان هەبووە لە شۆرشەکەدا و ئەرکێکى زۆرى پێشمەرگەتان بەسەرەوە بووە و یەکێکە لەو گوندانەشى کە بەرشاڵاوى کیمیا باران کەوت و خەڵکێکى زۆرى بێگوناح شەهید بوون . جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى خۆشحاڵم ئەمرۆ لەگەڵتان کۆ دەبینەوە و یادى رۆژانێک دەکەینەوە کە ئەم ناوچەیە مەڵبەندى خەبات و تێکۆشان بوو ئەمرۆش دەمانەوێت لانى کەم بەشێکى کەمى ئەو ماندوو بونەتان قەرەبوو بکەینەوە بە گەیاندنى خزمەت گوزارى لە ئاو و کارەبا و رێگاوبان و دروستکردنى خانوو وەکردنى سێوسێنان بەناحێەش لەبەرئەوەبوو بتوانین ئەو جێگایانەى وێران کراون دەستى ئاوەدانى زیاترى بگەیەنرێتێ . هەر لەقسەکانیدا جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى جێگە دڵخۆشیمانە ئەوانەى رۆژانێک کیمیا باران و ئەنفالى میللەتەکەمانى دەکرد ئەمرۆ لە قەفەزى تاواندایەو بەو تاوانەى کە دەرهەق بەمیللەتەکەمان کردوویەتى بەسزاى یاساى خۆى دەگات . جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى هەوڵ دەدەین ئەم ناوچەیە بەشێوەیەک ئاوەدان کەینەوە لەئاست ئەو قوربانیدانە دا بێت کە داویەتى لەشۆرشەکەماندا .
پاشان جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى مەزارى شەهیدانى سێوسێنانى کرد و سورەتى (الفاتیحە) ى خوێند بۆگیانى پاکیان . دوابەدواى ئەوەش جێگرى سەرۆکى حکومەت و لێپرسراوانى حکومى ناوچەکە لە شارۆچکەى سێوسێنان بەردى بناغەى قوتابخانەیەکى 12 پۆلى دانا و هیواى خواست ئەم پرۆژەیەش بەشێک بێت لە پرۆسەى ئاوەدانى شارۆچکەکەیان . پاشان جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى ناحیەکەى کرد و لەگەڵ لێپرسراوانى دائیرەکان گفتوگۆى کرد لەبارەى چۆنیەتى بەرێوەچوونى کارەکانیان و داواى لێکردن بە دڵسۆزیەوە ئەرکەکانیان راپەرێنن بەشێوەیەک لە ئاست داخوازى و داواکارى خەڵکى ناوچەکەدابن .
هەر ئەمرۆ جێگرى سەرۆکى حکومەت پێشوازیکرد لە کۆمەڵەى هونەرەجوانەکان گروپی هەڵپەرکێ ى یۆتۆبۆرى لە وڵاتى سوید
جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى حکومەتى هەرێم گرنگى بە بوارى هونەرو رۆشنبیرى دەدات و بۆئەم مەبەستەش وەزارەتێکى تایبەتى دروست کردووە بۆ راپەراندنى ئیوشکارى رۆشنبیرى و هونەرى لە هەرێمى کوردستان . لە درێژەى قسەکانیدا جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى میللەتەکەمان پێویستى بەوە هەیە لەناوەوەو دەرەوە کارى بۆبکەین و ئێوەش وەک گروپێکى هونەرى کوردى دەتوانن ببنە باڵوێزى وڵاتەکەتان لە و فیستفاڵ و چالاکیە هونەریانەى کە ساز دەکرێت و ئەو رۆڵەى ئێوەش لەو بوارەدا دەیبینن رۆڵێکى گەورەیە بۆ ناساندنى کەلتورى میللەتەکەمان بە دونیاى دەرەوە . جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى جێگەى دڵخۆشیمانە گروپێکى گەنجى کورد لە وڵاتێکى وەک سوید ئەم گروپە جوانەیان دروست کردووە بەم رێگەیە خزمەتى میللەتەکەمان دەکەن و ئەو رۆڵەى ئێوە دەیبینن لە بوارەکەى خۆتاندا رۆڵێکى لەبەرچاوەلاى حکومەتکەى خۆتان . جێگرى سەرۆکى حکومەت سوپاسى کۆمەڵەى هونەرە جوانەکانى کرد بۆ ئەم دەست پێشخەریەو ئامادەیى حکومەتى هەرێمیشى بۆ دەربرین بۆ دابین کردنى هەر پێداویستیەک کەهەیان بێت و دیارى حکومەتى هەرێمیشى پێشکەش کردن .
لە بەرامەبەریشدا کۆمەڵەى هونەرەجوانەکان و گروپى هەڵپەرکێکى یۆتۆبۆرى سوپاسى بانگهێشتەکەیان و دەعوەت کردنیان کردن بۆ کوردستان و سەرسامى خۆیان نیشاندا بەو پێشکەوتنانەى کە لەهەرێمى کوردستان بەدەست هاتوون لەسەر دەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان .
جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى سەردانى نەخۆشخانەى فێرکارى و فریاکەوتنى سلێمانى کرد
جێگرى سەرۆکى حکومەت بەشى فریاکەوتنى سەرتایى بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە گەڵ ژمارەیەک نەخۆش گفتوگۆى کرد و لە چۆنیەتى پێشکەش کردنى خزمەت گوزارییەکانى کۆڵیەوە و نەخۆشەکانیش رەزامەندیان نیشاندا لەو خزمەت گوزاریانەى پێشکەش دەکرێت لە چارەسەرکردن و بەدەنگەوە هاتنیان .
پاشان جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کرد و لەوێش چەندین نەخۆشى بینى و لەچۆنیەتى تەندروتسییان و بەدەنگەوەهاتن و چارەسەرکردنیانى پرسى لەوەڵامیشدا سەرجەم نەخۆشەکان سوپاسى دکتۆرەکان و کارمەندەکانیان کرد کە زۆر دڵسۆزانە بەدەنگیانەوە دێن و چارەسەرى پێویستیان بۆدەکەن . جێگرى سەرۆکى حکومەت بەشەکانى سیتیسکان و سۆنەرو تیشک و دەرمانخانەو پشکنینى بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى کارەکانیانى کۆڵیەوە و سوپاسى سەرجەم دکتۆر و کارمەندانى تەندروستى و پۆلیسى نەخۆشخانەکەى کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان بە ئەنجام ئەگەیەنن و خزمەتێکى گەورەى مرۆڤدۆستانە بە میللەتەکەمان دەکەن و دکتۆرەکانیشى بەسەرمایەیەکى میللەتەکەمان دایە قەڵەم و وتى دەوامى نەخۆشخانەکان 24 سەعاتى یەو لەوماوەیەشدا چەندین نەخۆشى جۆراو جۆر سەردانتان دەکات و داواى لێکردن کە بەسنگێکى فراوان و میهرەبانیەوە پێشوازى لە نەخۆشەکان بکەن . جێگرى سەرۆکى حکومەت ئاماژەى بەوەش کرد کە حکومەتى هەرێم زەوى بۆ دکتۆرەکان دابین دەکات و ئەوەندەى پێمان بکرێت زەمالە بۆ دکتۆرەکان دابین دەکەین و سەرجەم پێداویستى نەخۆشخانەکان دابین دەکەین و وتى لە بوارى تەندروستیدا ئەم شارە زۆر بەرەو پێش چووە و لە هەوڵى ئەوەشداین زیاتر بەرەو پێشى بەرین بەشێوەیەک بیکەینە شارێکى تەندروستى گەورە بۆئەوەى هاوڵاتیانى خۆمان پێویستیان بەوە نەبێت بۆ چارەسەر سەردانى دەرەوە بکەن و لەم روەوەشەوە بەهەوڵى دکتۆرەکانمان چەندین نەخۆشخانەى تایبەت و سەنتەرى تایبەت بە نۆخۆشیەکان کراوەتەوە و باشترین جۆرى ئامێرى تەندروستیمان بۆ دابین کردووە .
عیماد ئەحمەد جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى قەزاى دەربەندیخانى کرد و لە دەروازەى شار لەلایەن قایم قام و بەرێوەبەرى فەرمانگەکان و لێپرسراوانى حیزبى و جەماوەرەوە بەگەرمى پێشوازیکرا .
لەو سەردانەدا کە بەرێوەبەرەگشتیەکان و سەرۆکى ژمارەیەک فەرمانگەى پەیوەندارى سلێمانى هاورێیەتیان دەکرد سەرەتا لە هۆڵى رۆشنبیرى لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان و نوێنەرانى چین و توێژەکانى شارەکە کۆبووە ، لەو کۆبونەوەیەدا قائم قامى دەربەندیخان وتەیەکى پێشکەش کرد و بەگەرمى بەخێرهاتنى جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەفدى هاورێى کرد و وتى هاتنى بەرێز جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆ شارەکەمان نیشانەى پشتیوانى حکومەتە بۆ دەزگاکانمان و بەدەنگەوە هاتنى داواکاریەکانى خەڵکى شارەکەمان . قائم قامى دەربەندیخان ئاماژەى بەوەدا لە شارى دەربەندیخان ژمارەیەکى زۆر پرۆژە ئەنجام دراوە و ژمارەیەکى کەم لە پێداویستیان ماوە و داواى کرد جێگرى سەرۆکى حکومەت ئەوانەشیان بۆ جێ بەجێ بکات لەوانەش قەرەبوو کردنەوەى چەندخانوویەکى زیادەرۆیى کە ئێستە پێویست دەکات بیان روخێنن و بکرێنە شوێنى خزمەت گوزارى و قیرتاوکردنى گەرەکە نوێیەکان .
لەوتەیەکیدا جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى خۆشحاڵم بەوەى لەگەڵتان کۆدەبینەوەو لە نزیکەوە گوێمان لە داخوازى و داواکارییەکنتان دەبێت و ئەم حکومەتە حکومەتى خۆتانە و لە ئەنجامى شۆرشێک هاتۆتە بەرهەم کە ئێوەش پشکى خۆتان هەبوە لەو شۆرشە و ئێستەش ئێمە بەئەرکى خۆمانى دەزانین خزمەت تان بکەین و ئەو داواکارى و داخوازیانەى کەماوتانە بۆتان جێ بەجێ بکەین و ئەوەشى پێمان دەکرێت دەست بەجێ بۆتانى دەکەین و ئەوەشى دەمێنێتەوە دەیخەینە بەرنامەوە بۆئەوەى بۆتان جێبەجێ بکەین . لەبەشێکى ترى قسەکانیدا جێگرى سەرۆکى حکومەت سوپاسى فەرمانگەکانى حکومەتى کرد کە دڵسۆزانە خزمەت دەکەن و وتى پێشمەرگایەتى ئێستا ئەوەیە بەو پەرى دڵسۆزیەوە خزەمت بە میللەتەکەمان بکەین و داخوازى و داواکارى و خزمەتگوزارى پێویستیان بۆ جێ بەجێ بکەین . جێگرى سەرۆکى حکومەت رەزامەندنى نیشاندا لەسەر قەرەبووى کردنەوەى ئەو خانوانەى بە زیادە رۆیى دروست کراون ئەوانەى کە دەبێت بیان رۆخێنن بۆشوێنى خزمەتگوزارى . هەرلەو کۆبونەوەیەدا جێگرى سەرۆکى حکومەت وەڵامى پرسیارى ژمارەیەک لە ئامادەبوانى دایەوە .
پاشان جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەفدى هاوڕێى سەردانى یاریگاى داخراوى دەرەبەندیخانى کرد کە لە سەربوودجەى حکومەت بە برى ( 4100000) دۆلار دروست دەکرێت و ئێستە لە قۆناغى تەواو بوندایەو یەکێکە لەو یاریگایانەى کە لەسەر ئاستى ئۆلۆمپیاتى عێراقدایەو بەپێى ستانداردى جیهانى دروست کراوە . پاش ئەوەش سەردانى سەنتەرى گەنجانى دەربەندیخانى کرد و لەوێش بەشەکانى سەنتەرەکەى بەسەرکردەوە کە هۆڵى یارى لەش جوانى بەهەموو پێداویستیەکانیەوە لەگەڵ ساحەیەکى تارتان و چەند بخچەیەکیان لەلایەن شارەوانى دەربەندیخانەوە بۆ دروست کراوە و رۆژانە چەندین گەنج سەردانى دەکات و لێ ى سود مەند دەبن . دوابەدواى ئەوەش جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى شارى یارى دەرەبندیخانى کرد کە دوو قۆناغى تەواو کراوە و لەسەر بوودجەى حکومەت و شارەوانى دەربەندیخان جێ بەجێ کردووە بە برى دوومیلیار و سەد هەزار دینار و قۆناغى سێەمى دراوە بە بەڵێندەر بۆ ماوەى 25 ساڵ بە قەرزى درێژخایەن کە نزیکەى یەک ملیۆن و نیوو دۆلارى تێ دەچێت و چەندین یارى منالانى لەخۆ گرتووە و بەتواو بوونیشى رۆڵێکى گەورەى دەبێت لە هێنانە دى خواستەکانى مناڵانى ناوچەکە .
لە کۆتایى سەردانەکەیدا جێگرى سەرۆکى حکومەت لەگەڵً فەرماگەکانى شارەکە و بەرێوەبەرى ناحیە کانى سەربە قەزاى دەربەندیخان کۆبووە و لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک پێداویستى و داخوازى ئاوو کارەبا و ئاروەرۆ و قیرتاو کردنیان خستە بەردەست جێگرى سەرۆکى حکومەت ، جێگرى سەرۆکى حکومەتیش رەزامەندى لەسەر دەربەرین بۆیان جێ بەجێ بکرێت و بخرێنە بوارى جێ بەجێ کردنەوە .