حکومەتى هەرێم دەیەوێت خزمەتى هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵەکەمان بکات

ئێوارەى ئەمرۆ عیماد ئحمەد جێگرى سەرۆکى حکومەت بە یاوەرى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وەزیرى پێشمەرگەو جەمیل هەورامى گەرەکەکانى تانجەرۆ و ئاوارەکانى قەرەتۆغان و هووانەى بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێ بیستى داخوازیى داواکارییەکانیان بوو کە سەرەکی ترینیان تاپۆکردنى خانووە زیادە رۆیەکان و دابین کردنى ئاوى خواردنەوە و ئاوەرۆ و قیرتاوکردنى گەرەکانیان بوو .
جێگرى سەرۆکى حکومەت لەو دیدارانەى یدا لەگەڵ ئەو سێ گەرەکە تەئکیدى کردەوە کە حکومەتى هەرێم دەیەوێت خزمەتى هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵەکەمان بکات بەتایبەت چینە فەقیرو هەژارەکان زیاتر وەئەم گەرەکانى ئێوە گەرەکى چینە هەژارنشینەکانن و خۆمان هاتووین بۆئەوەى لە نزیکەوە گوێ بیستى داواکارى و داخوازیەکانتان بین و ئەوەى پێمان دەکرێت دەست بەجێ بریار بدەین بۆتان بکەین و ئەوەشى دەمێنێتەوە هەنگاو بەهەنگاو دەیخەینە بەرنامەى جێ بەجێکردنەوە و تەئکیدى کردەوە حکومەتى هەرێم هەمیشە پشتیوانى لە داخوازى چینە هەژارەکان دەکات و دەمانەوێت هەموو خزمەتگوزارییەکانى ئاوو ئاوەرۆ و کارەبا و قیرتاو کردن و مەکتەب و بنکەى تەندروستیتان بۆ دروست بکەین .
سەبارەت بە داخوازییەکانیان جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى هەموو داواکاریەکنتان رەوان و قابیلى ئەوەن جێ بەجێیان بکەین و دەست بەجێ کێشەى ئاو و کارەبا و ئاوەرۆتان بۆ چارەسەر دەکەین و قیرتاوکردنەکەش دەخەینە بەرنامەوە بۆئەوەى لەگەڵ گەرەکەکانى ترى شارى سلێمانى کە ئێستا لە جێ بەجێکردن دان بۆتان بکەن و ئەوخانوانەشى کە ناکەوێتە شوێنى نیشتەجێ وە قەرەبوویان دەکەینەوە .
لەگەڵ ئاوارەکانى ئاوارەکانى هووانە جێگرى سەرۆکى حکومەت وتى هەمووتان بە پێدانى پارچەیەک زەوى و قەرزى خانوو بەرەو ێندوقى نیشتەجێ بوون قەرەبوو دەکەینەوە بۆئەوەى لە کێشەى نیشتەجێ بوون رزگارتان بکەین و چیدى لەم جێگەیە کە پێداویستیەکانى ژیانى لێ نیە ژیان بەسەرنەبەن .

• لەلایەکى ترەوە هەر ئێوارەى ئەمرۆ جێگرى سەرۆکى حکومەت بەئامادەبوونى شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وەزیرى پێشمەرگە چاوى کەوت بە بەرێوەبەرى ناحیەو سەرۆکى شارەوانى هاوڵاتیانى شارۆچکەى سورداش.
لەو دیدارەدا بەرێوەبەرى ناحیەى سورداش باسى لەو کارانەکرد کە حکومەتى هەرێم بۆى جێ بەجێ کردن و ژمارەیەک داخوازى ناحیەکەشى خستەبەردەم جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆ ئەوەى بۆیان جێ بەجێ بکات .
لەبەرانبەردا جێگرى سەرۆکى حکومەت رۆڵى خەڵکى سورداشى لە شۆرشى رزگارى خوازی میللەتەکەماندا بەرز نرخاند و وتى سورداش سەردەمانێک شوێنى سەرکردایەتى شۆرشەکەمان بووە قوربانى زۆرى داوە و مافى خۆشتانە ئەو داواکاریانەى کە هەتانە بۆتان جێ بەجێ بکەین و ئەوەى کە پێمان دەکرێت وەک حکومەتى هەرێم بۆتانى جێ بەجێ دەکەین .
جێگرى سەرۆکى حکومەت رەزامەندى نیشاندا لەسەر دروست کردنى 100 خانوى نیشتەجێ بوون و گۆرینى بنکەى تەندروستى بۆمەڵبەندى تەندروستى و دابین کردنى پێداویستى مەڵبەندى تەندروستى و کردنەوەی بنکەیەکى ئاگر کوژێنەوە لە ناحیەى سورداش .

 

Saturday, July 25, 2009
Pring page
بۆچوونه‌کان

کۆمێنتی خۆت بنێره‌:
 
ناو :
ئیمه‌یڵ :    
بیروڕا :  
   

زیاتر...
کوردپرێس پێویستی بە تۆ یە
عیماد ئەحمەد پێشوازیکرد لە وەزیری وەبەرهێنانی میسر و ژمارەیەک وەبەرهێن
حکومەتى هەرێم گرنگى ئەم مۆزەخانەیە دەزانێت
کەرکوک لە نێوان تەقینەوە و بان کی مون دا
تاپۆکردن و پێشکەش کردنى خزمەت گوزارى دەبێت بەزووى جێ بەجێ بکرێن
عیماد ئەحمەد :حکومەتى هەرێم پشتوپەناى خەڵکە فەقیرو هەژارەکەیەتى
جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى شارى هەڵەبجەى کرد
حکومەتى هەرێم دەیەوێت خزمەتى هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵەکەمان بکات
لە سێوسێنان جێگرى سەرۆکى حکومەت 60 خانوى نیشتە جێ ى کردەوە
مەراسیمى خولى دووەمى کارمەندانى چاکسازى بەرێوەچوو
عیماد ئه‌حمه‌د به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای بازیانی دانا
عیماد ئەحمەد سەردانی د.مارف و ماڵی د.عەبدوڵڵا حەدادی کرد
قیرتاوکردن و شۆستەى سەرجەم کۆڵانەکانى ناحیەى بازیان جێ بەجێ دەکرێ
چه‌ند بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌خانووه‌ بێ تاپۆكانی سلێمانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌شاری سلێمانی

له‌ میدیاکانه‌وه‌
Home  |  Contact us  |  About usNews  |  Kurdistan  |  Iraq  |  Book back to top ^

coyright 2008, Kurdpress.net All rights reserved

DotNet for IT Solutions