نووسینی/ئه‌نتۆنی.ئه‌یچ.کۆردسمان
و/ئاوات عه‌بدوللا
-----------
ئه‌گه‌ر په‌ندو وانه‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌بێ که له‌رووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوو هه‌لبهێنجرێ، ئه‌وه‌یه که مه‌ترسی یه‌کان له‌عێراقدا هێشتا له‌ئاستێکی بالادان.
هێشتا ئه‌و راستی یه خۆی ده‌سه‌پێنێ که ئه‌گه‌ری مانه‌وه له‌پاشه‌کشه به‌هێزتره.
له‌وه‌ش زیاتر. نابێ هیچ که‌سێک له‌ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی له‌یاد بچێ که بریاره‌کانی ئه‌مریکاکاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی 28ملیۆن عیراقی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه، به‌رپرسیارێتیشی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ له‌به‌رامبه‌ر شکست هێنانی له‌خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌پێناو سه‌قامگیری و شکست هێنانی له گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌و ره‌وانه‌کردنی ژماره‌ی پێویست سه‌رباز بۆ ده‌سه‌لات به‌خشین به بزووتنه‌وه‌کانی شیعه له‌مه‌نفاو پشتیوانی کردنی له‌به‌رنامه‌ی له‌ره‌گ و ریشه ده‌رهێنانی به‌عس و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازی یه‌کانی عێراقدا. عێراقی یه‌کان ئۆبالی به‌شێک له‌باروودۆخه‌کانیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، به‌لام ئه‌وه ئه‌مریکایه که‌به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی له‌ئه‌ستۆدایه هێنانه‌کایه‌ی سیسته‌مێکی هه‌لبژاردنی داخراوی ئه‌وتۆ که کۆسپ ده‌خاته سه‌ر رێی نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌یی و په‌له‌کردن له هه‌لبژاردنێک که عێراقی یه‌کانی ناچارکرد به‌شداری بکه‌ن یا دووره په‌رێز بوه‌ستن یا ده‌نگی خۆیان به‌هێله ئه‌تنیکی و تائیفی یه‌کان بده‌ن.
ئه‌وه ئه‌مریکا بوو که له‌بۆته‌قه‌ی نکۆلی کرندا مایه‌وه،کاتێک که یاخی بوون له‌په‌ره‌سه‌ندندا بوو، پاشان چه‌ند ساڵێکی خایاند تا به‌رنامه‌یان بۆ هێنانه‌کایه‌ی هێزێکی ئاسایشی کارای عێراقی دانا.
ئه‌وه ئه‌مریکا بوو که په‌له‌ی له عێراقی یه‌کان کرد تا ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستورێکی نیوه ناچل بده‌ن.
ئه‌وه ئه‌مریکا بوو که هۆکاری خراپ به‌رێوه‌بردنی بری 40 ملیار دۆلار پاره‌ی یارمه‌تی و 30 ملیار دۆلار پاره‌ی عێراقی خۆی بوو.
ئه‌وه ئه‌مریکاشه که ئێستا ئۆبالی زۆربه‌ی هه‌لنوتانه‌کانی له‌عێراق و ناوچه‌که‌و جیهانیشدا ده‌خرێته ئه‌ستۆ.
کێشه‌ی شیعه‌کان
به‌لام ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌عێراقدا هۆکاره‌که‌ی خودی عیراقی یه‌کانه‌و کێشه‌ی شیعه‌کان له‌م دوایی یه‌دا بۆته دیارترین سیمبولی ئه‌و مه‌ترسی یانه.
هێشتا ئاشکرا نی یه که بۆچی مالکی له‌م کاته‌دا له‌دژی سه‌در ومیلیشیای مه‌هدی ده‌ستبه‌کاربوو، و ئه‌و هه‌نگاوه چ په‌یوه‌ندی یه‌کی به‌ململانێی ئالۆزی نێوان لایه‌نه سه‌ره‌کی یه‌کانی شیعه‌وه هه‌یه. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئاشکرانی یه که‌بۆچی ئه‌و هێرشه‌ی راگرت، و بۆچی سه‌در تا ئه‌و رادده‌یه به‌رگری کرد،و ئێران تا چ رادده‌یه‌ک رۆلی له‌و پرۆسه‌یه‌دا گێرا.ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ململا‌نێی ده‌سه‌لاتی ناوخۆی شیعه هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه، و پێ ئه‌چێ تاکاتی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و هه‌لبژاردنی پارله‌مان له‌سالی 2009 دا و دوای ئه‌وه‌ش زیاتر په‌ره بسێنێ.
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که ئه‌مریکا شه‌ریکێکی باوه‌ر پێکراوی شیعه‌ی نه له‌ناو حزبی ده‌عوه(حزبه‌که‌ی مالکی)و نه له‌ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی له‌عێراق و نه له‌ناو رێکخراوی به‌دریشدا نی یه.
په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ل فه‌زیله‌دا به‌هه‌مان شێوه‌یه- ئه‌و حزبه بچوکه‌ی که‌له به‌سره بالاده‌سته.
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی شیعه درێژه به‌به‌کارهێنانی کارتی ئێران ده‌ده‌ن تا ئه‌مریکا ناچاربکه‌ن له‌عێراق نه‌کشێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ده‌عوه‌و ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی له‌عێراق قسه‌کردن له‌سه‌ر دیموکراسی و حکومه‌تی ناوه‌ندی بێکێشه‌یه به‌لام ئه‌مریکا ده‌بێت زۆر به‌ئاگابێ له‌وه‌ی نه‌داته پاڵ یه‌کێکیان
• ئه‌مریکا ناتوانێ له‌وه دلنیابێ که ده‌عوه یا ئه‌نجومه‌نی باڵا هه‌وڵی قۆرغکردنی هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ناده‌ن.
به‌دلنیای یه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵا هه‌ولی به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌لاتی خۆی ده‌دا ئه‌ویش له‌رێی پارێزگاره‌کانی یه‌وه له‌باشورو په‌یوه‌ندی یان به‌هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه، و هه‌ولیش ده‌دا کارتی فیدراسیۆنی نۆ پارێزگا شیعه‌که به‌کاربهێنێ بۆ هێنانه‌کایه‌ی هه‌رێمێک که‌بتوانێ کۆنترۆڵی بکا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه هێنده‌ی تر یه‌کێتی نیشتمانی لاوازبکا.
هاوکات، ده‌عوه‌یه‌کی لاوازه‌و ئه‌نجومه‌نێکی بالای به‌هێزتر ره‌نگه بیانکاته رکابه‌ری یه‌کتری و په‌لاماری یه‌کتری بده‌ن.
ئه‌م ململانێیه‌ی شیعه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات کاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر سووننه‌و کوردیش ده‌بێ.
ئێستا سووننه پاساوی زیاتر ده‌خه‌نه روو که باوه‌ریان به حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌ق بێ ، ئه‌و حکومه‌ته‌ی له ململانێیه‌کی خوێناوی یه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تری شیعه‌دا تێوه‌گلاوه، و په‌یوه‌ندی یه‌کانیش له‌گه‌ل ئێران‌دا گومانی زیاتری وروژاندوه.
کورد پاساوی زیاتری هه‌یه که‌هه‌ولی جیاکردنه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌کیان بده‌ن.
هه‌ربۆیه، ململا‌نێی سیاسی شیعه، هیچی وای له ململا‌نێی سیاسی یه ئه‌تنیکی یه تائیفی یه‌که که‌متر نییه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، روداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوو ئه‌و راستی یه‌ی سه‌لماند که‌لایه‌نه‌کانی شیعه ده‌توانێ کێشه‌کانیان به‌رێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ئێران ببه‌ستن.
ئه‌مریکا ده‌توانێ رۆلێکی کارا له‌و هه‌ولانه‌دا بگێرێ ئه‌گه‌ر بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێ، و ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ته‌واو له‌پێناو ناوبژیوانی کردن، و ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی . و سنوردارکردنی کاره توند‌و تیژی یه تائیفی و ئه‌تنیکی یه‌کان بخاته‌گه‌ر. ئه‌وه‌ش تاراده‌یه‌کی زۆر به‌نده به‌هه‌لوێستی سه‌درو ئه‌وه‌ی داخۆ په‌لاماره‌کانی له‌دژی ئه‌مریکا له‌به‌رامبه‌ر پشتگیریکردنیدا له‌مالکی رووبه‌روبونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌ی له‌گه‌ل ئه‌مریکا لێ که‌وتۆته‌وه یاخودنا.
به‌شێکی زۆریشی به‌نده به‌توانای ئه‌مریکا له‌جیاوازی کردن له‌نێوان مامه‌له‌کردن له‌گه‌ل سوپای مه‌هدی و لایه‌نه توند ره‌وه‌کانی شیعه‌و پشتگیری‌کردن له‌لایه‌نێک له‌به‌رژه‌وه‌ندی ململا‌نێی سیاسی نێوان مالکی و سه‌در.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و شه‌ره مالکی و ئه‌نجومه‌نی بالاشی گه‌یاندۆته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که ئه‌وان پێویستیان به پشتیوانی یه‌کی دوورودرێژی ئه‌مریکا هه‌یه بۆ بنیادنانی هێزی سه‌ربازی کارا.
ره‌نگه به‌و ده‌ره‌نجامه‌ش گه‌یشتبن که ئه‌وان ناتوانن له‌مه‌ودای نزیکدا براوه‌ی ئه‌و ململانێ تونده‌بن له‌گه‌ل مێلیشیای سه‌دردا، و ئه‌وه‌ی که پشت به‌ستن به‌ئێران ره‌نگه مه‌ترسی و له‌هه‌مان کاتدا سوودی زۆریشی لێ بکه‌وێته‌وه. ئێستا بۆچونی سه‌در له‌سه‌ر ئه‌مریکا هه‌رچی یه‌ک بێ، پالنه‌رێکی که‌می هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌یه‌کی کراوه له‌دژی ئه‌مریکاو حکومه‌تی ناوه‌ندی بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌ئاگاوه مامه‌له له‌گه‌ل باروودۆخه‌که‌دا بکاو هه‌ولێکی سیسته‌ماتیک بخاته گه‌ر بۆکه‌مکرنه‌وه‌ی ناکۆکی ناوخۆی شیعه‌و قایلکردنی شیعه‌کانی عێراق که هه‌لبژاردنی داهاتوو ئازاد‌و یه‌کسان به‌رێوه‌ده‌چێ.
به‌به‌راورد له‌گه‌ل به‌رله‌سه‌رهه‌لدانی شه‌ری خۆبه‌خۆی شیعه، ئێستا هه‌لوێستی ئه‌مریکا ناسکتره، به‌لام هێشتا بوونی ئه‌مریکا باشترین هیوا به‌خشه بۆ ئاینده.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی بێ متمانه‌یی سه‌درو سوپای مه‌هدی به‌حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و سوپای عێراق، ئه‌مریکا به‌باشترین ده‌رفه‌ت له‌قه‌له‌م ده‌درێ بۆ دابین کردنی ئاسایش له‌به‌غداو ناوه‌راستی عێراقدا.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌ک لێی بروانرێ که‌له‌سایه‌ی سه‌رۆکی ئایینده‌دا هێزه‌کانی ده‌کێشێته‌وه، هه‌رهه‌مان ئه‌م لایه‌نانه‌ی شیعه هیچ رێگه‌یه‌کی تریان له‌به‌رده‌مدا نامێنێ جگه له‌وه‌ی له‌ئێستادا چه‌ندیان بۆکرا له‌ئه‌مریکای بپچرن و په‌نا بۆ ئێران به‌رن.
ئاینده‌ی هه‌ر جۆره پێکهاتنێکی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌کانی شیعه‌دا به‌نادیاری ده‌مێنێته‌وه. ره‌نگه ئێران وه‌ک هێزێکی یه‌کلایی که‌ره‌وه ده‌رکه‌وێ و رێ له‌به‌رده‌م براوه‌یه‌کدا هه‌مواربکاو پاشان بالاده‌ستی شیعه لانی که‌م به‌سه‌ر باشوری عێراقدا زامن بکا، و ناوچه‌یه‌کی ئه‌وتۆش له‌سه‌ر سنووره‌کانی کوێت و به‌شێک له‌عه‌ره‌بستانی سعوودی بهێنێته کایه‌وه که‌ئێران تیایدا بالاده‌ست بێ.
سوننه‌و ئه‌لقاعیده
شیعه ته‌نیا به‌شێکن له‌کێشه‌که‌و پێده‌چێ له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا کێشه‌که به ئاقارێکی تردا بروا.
له‌مانگی شوباتدا، کورد‌و تورکه‌کانی گرته‌وه ئه‌م مانگه، ململا‌نێی ناوخۆی شیعه بوو.
سبه‌ی، هه‌فته‌ی داهاتوو، یاخوود مانگی داهاتوو، ره‌نگه سوننه‌کان بێ.
هه‌له‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی مالکی له‌شکرکێشه‌که‌یدا بۆسه‌ر باشوور ده‌رکه‌وت که زۆر که‌متره له‌و شکستانه‌ی پێشوی سه‌باره‌ت به‌دابینکرنی پاره بۆ ناوچه سوننه نشین و تێکه‌لاوه‌کان له‌ناوه‌راست و باکووردا ، به‌مه‌به‌ستی ئاشت بوونه‌وه‌ی سیاسی له‌ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانتری به‌غدا، و بۆ نزیک بوونه‌وه له‌و بزووتنه‌وه عه‌شایرییانه‌ی ئێستا ئه‌مریکا به (کورانی عێراق)یان ناو ده‌با.
ئه‌م دابه‌شبوون و کێشه عه‌شایرییانه له‌سایه‌ی نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تی یه‌کی سیاسی له‌ناو سوننه‌کانی عێراقدا تادێ به‌رفراوانترده‌بێ.
سه‌کرده عه‌شایریی و ناوخۆیی و ناوچه‌یی یه‌کان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان له‌به‌رچاوه.
"کورانی عێراق" ئه‌و سه‌رکرده یه‌ده‌گانه‌ن که به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی رون و ئاشکرایان نییه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌کانیش دابه‌شبوون.
حزبه سیاسییه‌کانی سوننه زۆربه‌یان دروستکراوی خۆیانن و زاده‌ی سیسته‌می هه‌لبژاردنی لیسته داخراوه‌کانی له‌عێراقداو له‌گه‌ڵ سه‌رکرده عه‌شایریی و ناوچه‌یی یه‌کان و له‌گه‌ل کورانی عێراق و هه‌روه‌ها له‌گه‌ل شیعه‌و کوردیش‌دا له‌ناکۆکیدان.
به‌پێچه‌وانه‌ی شیعه‌وه ، سوننه سه‌رکرده‌ی ئایینی به‌هێزیان نییه - هه‌رچه‌نده یه‌کریزی شیعه‌کانی عێراقیش هه‌میشه تاسه‌ر زامن نییه‌و نفوز‌و پریستیژی (سیستانی)ش پێده‌چێ له‌داشکاندا بێ.
ئه‌وه‌ش ره‌نگه زنجیره‌یه‌ک ململا‌نێی خۆبه‌خۆی سوننه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه، ململانێیه‌ک که تارادده‌یه‌کی زۆر ناوچه‌یی و هه‌ندێک جاریش توندوتیژ ئامێزه.
له‌وه‌ش زیاتر ، ره‌نگه سوننه حکومه‌تی ناوه‌ندی ره‌ت که‌نه‌وه،ئه‌و حکومه‌ته‌ی شیعه تیایدا بالاده‌سته‌و ئاماده‌نین هیچ زۆره سازشێکیان له‌گه‌لدا بکه‌ن. ئه‌وه‌ش خولێکی تری کاره توند‌و تیژی یه‌کانی له‌دژی شیعه لێبکه‌وێته‌وه.
له‌وه‌ش خراپتر، ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌کی زۆر له‌سوننه په‌نا بۆ قاعیده‌و یاخی بوون به‌رنه‌وه.
هه‌واله خۆشه‌که ئه‌وه‌یه که‌هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌کانی عێراق که‌له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه رێنوێنی ده‌کرێن له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا سه‌رکه‌وتنی به‌رچاویان به‌سه‌ر قاعیده له‌عێراقدا به‌ده‌ستهێناوه.
به‌لگه‌یه‌کی که‌میش له‌به‌رده‌ستدایه که‌ئه‌لقاعیده له‌عێراق گوێرایه‌لی ئامۆژگاریی ده‌ره‌وه بووه به‌وه‌ی نه‌رمتر کاربکاو په‌ره به‌دیسپلینی خۆی بدا‌و پشتگیری سوننه‌ی عێراق به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
هه‌واله خراپه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌پال پێوه‌نانی ئه‌لقاعیده بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نبار، به‌غدا، و ناوچه‌کانی ناوه‌راستی عێراق و کۆبونه‌وه‌یان له‌ناوچه‌کانی باکوری خۆراوا- گرژی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب له‌ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری موسڵ زیاتر ده‌کا. له‌وه‌ش زیاتر، شکستی ته‌واوه‌تی قاعیده پێویستی به سالانێک هه‌ولی سه‌ربازی زیاتری هاوبه‌ش ئه‌مریکا و عێراق هه‌یه، و ئاشت بونه‌وه‌ی سیاسی سوننه‌و شیعه پێویسته.
له‌و نێوه‌دا، به‌هیچ جۆرێک ناکرێ رێ له‌قاعیده بگیرێ که‌زنجیره‌یه‌ک په‌لاماری تیرۆرستیی خوێناوی له‌پێناو هه‌لایسانی شه‌ری سوننه- شیعه به‌ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نێ، و به‌وه‌ش ئه‌مریکا ناچاربێ له‌ژێر گوشاری سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مریکادا له‌عێراق بکێشێته‌وه، و سوننه‌ی عێراقیش ناچاربن جارێکی تر پشتیوانی له‌قاعیده بکه‌نه‌وه.
دیسانه‌وه، ئه‌مریکا ده‌توانێ زۆرشت بکا له‌پێناو کۆنترۆلکردنی ئه‌وجۆره مه‌ترسی یانه.
له‌هه‌مان کاتدا، روون و ئاشکرایه که‌بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا، و پشتیوانی کردنی له "کورانی عێراق: و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سوننه‌کان و گوشارخستنه‌سه‌ر سه‌رکرده‌کانی شیعه‌و سوننه بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنێکی جێگیر فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی هێور کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌یه که‌له‌ئێستادا هیوا به‌خشی گه‌یشتنی شیعه و سوننه‌یه به‌ئاشت بوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی.
مانه‌وه له‌عێراق زامنی ئاشت بوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی سوننه- شیعه ناکا ؛به‌لام پاشه‌کشه له‌عێراق زامنی نه‌هاتنه دی ئه‌و ئاشتبوونه‌وه سیاسییه ده‌کا.
ئه‌مریکا فاکته‌رێکی بنه‌ره‌تی یه که مه‌نتیق و کات به‌عێراقی یه‌کان ده‌به‌خشی بۆ ووت و وێژ کردن.
پاشه‌کشێی ئه‌مه‌ریکا ،و یاخوود ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی ئه‌و پاشه‌کشێیه‌ش ، سوننه‌و شیعه‌ش ده‌خاته‌وه ناو بۆته‌قه‌ی ململا‌نێی ده‌سه‌لات
مه‌رجیش نییه ململانێ یه‌کی له‌وجۆره رووباری خوێن و جه‌نگی ناوخۆی لێبکه‌وێته‌وه.
ره‌نگه زیاتر کاری توند‌و تیژی لێبکه‌وێته‌وه به‌درێژایی هێله‌کانی دابه‌شبوونی نێوان سوننه‌و عه‌ره‌ب و شه‌ری سنوردار و پاکتاوکردنی ئه‌تنیکی له‌ناوچه تێکه‌لاوه‌کان و په‌رتبوونی ده‌سه‌لات له‌نێوان ناوچه سوننه نشینه‌کان و هێزه عه‌ره‌بی یه‌کانی ناوچه‌که،
ئه‌وانه‌ی کێبرکێی نفوز ده‌که‌ن و چه‌ک و پاره‌یان بۆدابین ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی که‌داخۆ توند‌و تیژییه‌کی له‌وجۆره سه‌ره‌نجام" جه‌نگێکی ناوخۆ"یا لێده‌که‌ویته‌وه یاخود نا.
جێی مشتومری شاره‌زایانه ئه‌وبۆشاییی ده‌سه‌لاته بۆشایییه‌کی ده‌سه‌لاتی مه‌ترسی دار ده‌بن،ململانێیه‌کی دورودرێژ له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا که‌ره‌نگه په‌ل بهاوێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌گه‌ری بادانه‌وه‌ی سوننه به‌لای قاعیده‌دا، یاخود سه‌رهه‌لدانی جۆرێکی‌تر له‌یاخیبوونی سوننه و پاساوی زیاتریش بۆ شیعه که‌روو له‌نێوان بنێن. ئه‌مه‌ش به‌فیرۆدانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ساڵی رابردووی لێده‌که‌وێته‌وه، و نه‌هامه‌تی زیاتریش بۆ خه‌لکی عێراق.
کورد،عه‌ره‌ب،تورکمان،وکه‌مینه‌کانی تر.
ململانیی ده‌سه‌لات له‌باکور که‌متر به‌رجه‌سته‌یه، و پێ ده‌چێ نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌مریکاش رۆلیان هه‌بووبێ له‌سازنه‌دانی ریفراندۆمێک که‌ره‌نگه قه‌یرانێکی لێ بکه‌وتایه‌ته‌وه.
به‌ڵام، راستی یه‌ک هه‌یه جێگیره،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌زۆرینه‌ی کورد هێشتا خوازیاری سه‌ربه‌خۆیین ، و عێراقێکیش که‌دانیشتوانه عه‌ره‌به‌که‌ی به‌درێژاییهێله تائیفییه‌کان دابه‌ش بکا ره‌نگه کورده‌کان هان بدا داوای ئۆتۆنۆمی یه‌کی ئه‌سته‌م بکه‌ن، داوای پشکێکی زیاتری نه‌وت بکه‌ن که‌له‌ژماره‌ی دانیشتوانی کورد زیاتر بێ، یاخود داوای سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ن.
ئێستا کورد 17%ی داهاتی نه‌وت وه‌رده‌گرێ بۆ دانیشتوانه‌که‌ی له‌کاتێکدا پێ ده‌چێ 13%ی دانیشتوانی عێراق بده‌ن.
مه‌ترسی رووبه‌رو بونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌ی کورد – عه‌ره‌ب ده‌ره‌نجامی چه‌ند فاکته‌رێکه: ئه‌و راستی یه‌ی که ئه‌لقاعیده له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ خۆیان مۆڵ داوه، باس و خواستی هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی سۆزداری هێزه‌کانی سوپای مه‌هدی له‌ده‌وروبه‌ری ساری که‌رکوک، و گرژی نێوان تورکیا – عێراق – کورد.
ئه‌و دۆخه تاکو ئێستا ته‌نیا توند‌و تیژی یه‌کی سنورداری لێ که‌وتۆته‌وه، به‌لام ره‌نگه هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه به‌سه‌ر یه‌که‌وه مه‌ترسی روبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌تنیکی لێ بکه‌وێته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه په‌لاماردانی که‌مینه‌ی مه‌سیحییه‌کان له‌باکور روو له‌زیادبوونه‌و گروپه ئیسلامی یه سوننه‌کانیش ده‌ستیان کردووه به‌په‌لاماردانی تایه‌فه ئیسلامی یه بچوکه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا هاوشێوه‌ی هه‌ر ناکۆکی یه‌کی نوێی شیعه-سوننه ، قه‌باره‌ی هه‌ر رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره به‌زه‌حمه‌ت پێش بینی کردنه. چه‌نده ئاسانه که قسه له‌سه‌ر رووباری خوێن بکرێ، هێنده‌ش ئاسانه که نکۆلی له‌سه‌ر هه‌لدانی کاری توند‌و تیژی بکرێ .
ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌و توند‌و تیژی یه که‌مه‌ی ئێستا هه‌یه ره‌نگه په‌ره بستێنێ، و ئه‌مه‌ریکاو un یش چه‌نده هه‌ولبده‌ن نه‌توانن رێی پێبگرن و رووبه‌رووبونه‌وه له جۆریتر سه‌رهه‌لبدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کورد‌و عه‌ره‌بیش خوازیاری نه‌بن کورده‌کان به‌دلنیای یه‌وه له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دا ده‌بن که‌پێگه‌ی خۆیان بپاریزن، ئه‌گه‌ر شه‌ری خۆبه‌خۆی شیعه پادانخوازی شیعه‌ی لێبکه‌وێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر شه‌ری سوننه- شیعه هه‌ره‌شه له‌باکوور بکا ئه‌وان هێشتا کێشه‌ی (تورکیا – په‌که‌که) یان له‌کۆلنه‌بۆته‌وه. ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ره‌نگه له‌چه‌ند سالی داهاتودا كێسه‌ی تری لێبکه‌وێته‌وه.
له‌شکرکێشییه‌که‌ی ئه‌م به‌هاره‌ی تورکیا هیچ شتێکی چاره‌سه‌ر نه‌کرد،و سیاسه‌تی ناوخۆی تورکیاش زۆر به‌که‌می تورکیا به‌ره‌و پێکهاتن له‌گه‌ل کورددا ئاراسته ده‌کا.
ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که‌بوونی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق له ئێستادا کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆکه‌م کردنه‌وه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌کی له‌وجۆره ،و په‌کخستنی هه‌وله‌کانی قاعیده بۆهاندانی.
بوونی ئه‌مه‌ریکا له‌ورووه‌شه‌وه گرنگه که‌یارمه‌تی un ده‌دا بۆ هێنانه‌دی پێکهاتنێکی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره ئه‌تنیکی یه واقیعییه‌کان ، نه‌ک ئه‌و سنووره ناوچه‌ییانه‌ی له‌مادده‌ی (140)ی ده‌ستوردا ده‌ستنیشانکراوه .
هه‌ر ریفراندۆمێک که‌له‌سه‌ر سنووری پارێزگاکانی ئێستابێ دابه‌شبوونی قولی باکوری لێده‌که‌وێته‌وه‌و که‌مینه‌کان ده‌خاته ژێر فه‌رمانره‌وایی زۆرینه‌یی یه‌که‌وه که خزمه‌تی خۆی ده‌کا.
به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش رون وئاشکرایه که هه‌ر بریارێکی ئه‌مه‌ریکا بۆ جێهێشتنی عێراق پێویستی به‌خیاری سه‌خت هه‌یه له‌نێوان پشت‌کردن له‌کوردو زامنکردنی جۆرێک له‌ئاسایش.
له‌لایه‌ک کورد له‌رابردوودا ئازاری چه‌شتووه ،و ره‌نگه له‌ئاینده‌شدا ئازار بكێشێ.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ، ئامانجه‌کانیان له‌ئێستادا له‌پشکی ئه‌تنیکییان له‌زه‌وی و دانیشتوان زیاتر بر ده‌کا.
ئه‌وان سه‌رچاوه‌یه‌کی گرژی و ئالۆزیشن له‌گه‌ل تورکیادا – که‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کی ستراتیژی گه‌وره‌یه - و ده‌بنه قه‌واره‌یه‌کی قفل کراو به‌جۆرێک که‌له‌کایه‌ی ئاسمانی و له مافی ترانزێت بێبه‌ری ده‌بن.
" کوردستان "ێکی دابراو نابێته شه‌ریکێکی ستراتیژی، و بگره ده‌بێ به سه‌ربارێکی ستراتیژی.
ئێران ، تورکیا ، سوریا ، و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی دابه‌شبوونی ناوخۆیی عێراق، و دلنیا نه‌بوون له‌ئاینده‌یی بوونی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق مه‌ترسی زیاتری سه‌باره‌ت بوگوشار و نفوز‌و ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی هه‌ریه‌ک له‌ئێرانی یه‌کان ؛ تورکه‌کان ، و سورییه‌کان لێده‌که‌وێته‌وه.
به‌دوریش نازانرێ که‌وولاتانی سوننه‌ی که‌نداو ، و هێزه ناوچه‌ی یه‌کانی وه‌ک میسر‌و ئوردون ، لانی که‌م پاره‌و چه‌ک ره‌وانه بکه‌ن بۆ پشتیوانی کردن له‌سوننه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر رووبه‌روو بونه‌وه تائیفی یه‌کان په‌ره بستێنێ و درێژه بکێشێ.
بۆشایی ده‌سه‌لات بۆشایی ده‌سه‌لاته ، و پاشه‌کشێی پێشوه‌ختی ئه‌مه‌ریکاش بۆشایی ده‌سه‌لات دروست ده‌کاو به‌دلنیای یه‌وه وولاتێکی دراوسێ یان چه‌ند وولاتێکی دراوسێ هه‌لپه ده‌که‌ن بۆ پرکردنه‌وه‌ی.
ئه‌مریکا ناتوانێ زامنی ئه‌وه بکا که ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه ئه‌م کێشانه په‌ره ناستێنێ.
هه‌موو ئه‌م هه‌ره‌شانه ئێستا هه‌ن، و شکستی به‌ریتانی یه‌کان له‌باشوور رۆلی سه‌ره‌کی له‌هاندانی نفوز‌و هه‌لپه‌رستی ئێران‌دا گێرا.
به‌لام ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێ به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسی یانه سنووردار بکا، و به‌هێمنی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق بنیاتبنێ، هێزێک که‌بتوانێ به‌رگری له‌عێراق بکا ئه‌گه‌ر عێراق به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه هه‌نگاو بنێ.
-----------------------
پێناسه کردنی " سه‌رکه‌وتن " و " به‌ره‌و پێشچوون "
زۆر روون وئاشکرایه که‌هه‌ر جۆره (به‌ره‌و پێشچوونێک)یا (سه‌رکه‌وتن)ێک له‌عێراقدا سنووردار هه‌ل په‌رستانه، و رێژه‌یی ده‌بێ.
دوورنی یه سه‌ره‌نجام عێراق سه‌قامگیربێ ، گه‌شه‌بکا،و ببێته ولاتێکی دیموکراسی و یه‌کگرتو .
به‌لام هاتنه‌دی ئه‌و ئامانجه ، پێویستی به‌گۆرانکاری گه‌وره‌و پێشبینی نه‌کراو هه‌یه له‌سیاسه‌تی ناوخۆ و له‌سه‌رکردایه‌تی عێراقدا ؛ و کاتێكیش دێته‌دی که ئه‌مه‌ریکا به‌شێکی زۆر له‌هێزه‌کانی یا گشت هێزه‌کانی له‌عێراق بکشێنێته‌وه.
مێژوو پێویستی به‌کات هه‌یه ،و پێشکه‌وتنی سیاسی عێراق و سه‌قامگیربوونی چه‌ندین سالی ده‌وێ و ، و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی بریاره ناوخۆیی یه‌کان ده‌بێ .
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێ له‌مه‌ودای نزیکدا هه‌ولی بۆبدا ، یه‌ک ریزی سنوورداری عێراق ، و ئاشت بوونه‌وه‌ی سیاسی ، و ئاسایشێ ناوخۆ و سه‌قامگیری یه .
گه‌ر به‌خت یاوه‌ربێ، ره‌نگه ئه‌مه ئه‌مه‌ریکا بگۆرێ بۆ راوێژکار یا سه‌رپه‌رشتیارێکی ستراتیژی له‌ئیداری داهاتوودا.
ئه‌و ده‌مه ده‌توانێ رۆلی سه‌ربازی خۆی سنوردار بکا و رۆڵێکی گهوره‌تر له‌پشتیوانی کردنی هێزه‌کانی عێراقدا بگێرێ ، و عێراق به‌ره‌و گه‌شه سه‌ندن به‌رێ ،و مه‌ترسی و خه‌رجی یه‌کانیش که‌مبنه‌وه.
له‌باشترین سیناریۆدا ، ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێ له‌کۆتایی ماوه‌ی ئیداره‌ی داهاتوودا عێراق به‌جێ بهێلێ (2012).
که‌مترین پێناسه‌ی به‌ره‌و پێشچوون ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا عێراقێکی دابه‌شکراوتر به‌جێدێلێ ، به‌لام عێراقێک که هێشتا بایی ئه‌وه‌نده هێزی هه‌بێ که‌بتوانێ به‌رپه‌رچی ئێران بداته‌وه.
ئه‌وه‌ش به‌بوونی بۆشایی ده‌سه‌لات مه‌یسه‌رنابێ ، ئه‌و بۆشایی ده‌سه‌لاته‌ی که‌ره‌نگه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تائیفی و به‌رفراوان بوونی نفوزی ئێران له‌باشوور،و گرژی تورکه‌کان له‌گه‌ل کورد‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی ولاتانی سوننه بۆ ده‌نگه‌وه هاتنی سوننه‌کانی عێراقی لێبکه‌وێته‌وه.
ئاکامه‌کانی ( پاشه‌کشه)یه‌کی پێشوه‌خت
(شکست).
ئاکامه‌کانی (پاشه‌کشه)و (شکست)، پێناسه کردن و پێشبینی کردنی هه‌ردوکیان زه‌حمه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌شێ ئه‌وجۆره رووداوانه چه‌ندین فۆرمی جیاواز له‌خۆبگرن.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ، هه‌ندێک لایه‌نی (پاشه‌کشه)هه‌ن که‌روونو ئاشکران.
ئه‌مه‌ریکا کۆنترۆلی باروودۆخی عێڕاق ناکا ، عێراقی یه‌کانیش چه‌ندین کۆسپ و له‌مپه‌ریان دێته‌رێ له هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه‌یک که‌ژیان و ئاینده‌یانی پێوه‌به‌نده .
ئه‌وان زۆرچاک ده‌زانن که پشتیوانی سیاسی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا بۆ جه‌نگ تاسه‌رنی یه ، به‌لام مانه‌وه‌و ده‌سه‌لات له‌لایان ئه‌وله‌ویه‌ته.
هه‌ربه‌کارهێنانێکی هه‌ره‌شه‌ی پاشه‌کشه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پێویسته بێ وروژاندنی رای گشتی بکرێ .
له‌وه‌ش زیاتر ، هه‌ره‌شه‌ی پاشه‌کشه که ئاوێته ئه‌بێ له‌گه‌ل هه‌وله‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ووت‌و وێژ ، زیاتر ده‌بێته مایه‌ی بێزارکردنی عێراقی یه‌کان نه‌ک هاندانیان.
هه‌رکه‌سێک به‌ووردی له گرژی و ئالۆزی ناوخۆی عێراق و رای گشتی عێراق و نفوزی ئێران له‌عێراق بروانێ؛ پێویسته په‌ی به‌وه به‌رێ که‌هه‌ره‌شه‌ی پاشه‌کشه وا له‌عێراقی یه‌کان ده‌کا په‌له‌بکه‌ن له‌چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی یه تائیفی و ئه‌تنیکی یه‌کانیان (ره‌نگه رێگه‌ی توند‌و تیژیش بگرنه به‌ر)و ئه‌ویش وا له‌شیعه‌کانی عێراق بکا روو له‌ئێران بنێن.
زۆر بێ مانایه باس له پاشه‌کشه بکه‌ین له‌کاتێکدا له‌هه‌ولی جێگیرکرنی ده‌سه‌لاتدابین.
هه‌ندێک که‌سی پێشنیاریان کردووه ئه‌مریکا به‌ره‌و سنووره‌کان بچێ، یاخود بکشێته‌وه بۆ بنکه سه‌ربازی یه سه‌ره‌کی یه‌کان له‌عێراقدا یا له‌ولاتانی دراوسێ،و پاشان به‌هێزی ئاسمانی ، هێزی تایبه‌ت ، یا هێزی زه‌مینی سنوردار بێته ناوه‌وه. چۆن؟ ئه‌و سیناریۆیه چی یه بۆهاتنه ناوه‌وه که بتوانێ مامه‌له له‌گه‌ل ململانێیه‌کی ده‌سه‌لاتی گه‌وره‌ی ناوخۆی شیعه یا هه‌ر ململانێیه‌کی ده‌سه‌لاتی تائیفی یا ئه‌تنیکدا بکا؟
ئه‌و لایه‌نه کێده‌بێ که له‌ئاست ده‌ستتێوه‌ردانێکی ئاوادابێ ؟ چی لێدێ و چۆن ده‌کرێته ئامانج؟
چۆن ده‌توانین به‌زه‌بری گوله‌و بۆمب عێراقی یه‌کان به‌ره‌و ئاشت بوونه‌وه به‌رین؟
چۆن ده‌توانین له نفوزی رو له زیادبونی ئێرانیه‌کان بده‌ین ئه‌گه‌ر ئێران بۆ ده‌ست تێوه‌ردان بانگهێشت کرا؟ که کشاینه‌وه، چۆن ده‌توانین له‌نێوان کورد‌و تورکیادا یه‌کێکیان هه‌لبژێرین ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا ئه‌وه‌مان بۆنه‌کرێ؟ ئه‌گه‌ر پاشه‌کشه‌مان کرد گوشارمان له‌سه‌ر سوریا چ متمانه‌یه‌کی ده‌بێ؟
سه‌باره‌ت به (شکست)یش، پێویسته ووردبین له‌زێده‌رۆیی کردن له‌مه‌ترسی یه‌کانی پاشه‌کشه به‌هۆی کێشمه‌کێشی ناوخۆی عێراق یاخود به‌هۆی سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مریکا.
زۆربه‌ی جیهان ئێستا ئه‌مریکایان به‌شێوه‌یه‌ک وێنا کردووه که‌له‌عێراق شوێن وون بوبێ یاخود لانی که‌م شکستی هێنابێ .
زۆربه‌ی عێراقی یه‌کان به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا هه‌ستی پێزانینیان نییه،و واهه‌ست ده‌که‌ن ئه‌مریکا شکستی هێناوه له‌به‌هاناوه چون و دابینکردنی ئاسایش بۆیان و خوازیاری ئه‌وه‌ن له‌نزیکترین ده‌رفه‌تدا عێراق به‌جێبهێلن – به‌لام دوای ئه‌وه‌ی به‌رقه‌رار ده‌بێ.
سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ی که‌نداو باقی جیهانیش، روون وئاشکرایه که‌زۆربه‌ی راپرسی یه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ولاتانی تریش خوازیاری پاشه‌کشه‌ی ئه‌مه‌ریکان،و له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی که‌نداویش ئه‌مریکا پشتیوانی یه‌کی که‌می لێده‌کرێ.
له‌مه‌ودای نزیکدا، کاریگه‌ری " پاشه‌کشه" و " شکست" تاراده‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که‌م بایه‌خ کراوه.
ئه‌وه‌ی روون نییه ئه‌وه‌یه که چی رووده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا عێراقی جێهێشت به‌ر له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان به‌ره‌و پێشچوون تۆماربکا.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ه‌ئو گرژی یه‌ی ئێستا، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌لدانی جه‌نگێکی ناوخۆی گه‌وره به‌دوور نازانرێ، به‌لام ناکرێ ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌ئه‌گه‌رێکی حه‌تمی له‌قه‌له‌م بدرێ.
قسه‌کردن له‌سه‌ر " رووباری خوێن" زۆر برده‌کاو له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که پاشه‌کشه‌ی ئه‌مریکا عێراق له پشێوییه‌کی ناجێگیردا به‌جێ ده‌هێلێ،و کاره ته‌ندو تیژی یه‌کان زیاتر ده‌بن ، و دراوسێکانی عێراقیش رۆلێکی تێکده‌رانه‌ی زیار ده‌گێرن .
عیراق یا ئه‌وه‌تا به‌زه‌بری هێز یه‌کده‌خرێت ، که ئه‌ویش شیعه ته‌نیا به پشتیوانی ئێران ده‌توانن ئه‌وه بکه‌ن ، یا ئه‌وه‌تا به‌سه ناوچه‌یه‌کی تائیفی و ئه‌تنیکیدا دابه‌ش ده‌بێ کاری توند‌و تیژی به‌درێژایی ئه‌و سنووره‌نانه‌ی که‌لێکیان جیاده‌کاته‌وه و له‌ناوچه تێکه‌لاوه‌کاندا له‌بره‌ودا ده‌بێ.
ره‌نگه عێراق وه‌ک ولاتێکی یه‌کگرتو درێژه به‌ژیانی بدا یا نه‌دا .
له‌هه‌ردوو حاله‌تدا ده‌کرێته ئامانجی ده‌ست تێوه‌ردانی دراوسێکانی .
پێده‌چێ ته‌نگژه تائیفی یه‌کان جۆرێکی‌تر له‌یاخی بوون و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی به‌دریژایی هێله ئه‌تنیکی و تائیفی یه‌کان لێبکه‌وێته‌وه.
پاکتاو کردنی ئه‌تنیکی تائیفی په‌ره ده‌ستێنێ ، و ژماره‌ی په‌نا به‌ره عێراقی یه‌کانیش له زیادبوندا ده‌بێ .
گه‌ران به‌دوای هێزی تائیفی و ئه‌تنیکی و پیاوانی به‌توقانا کێشه‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێ ، و هێزه‌کانی ئاسایشی ئێستای عێراقیش یا ئه‌وه‌تا به‌سه‌ر هێله ئه‌تنیکی و تائیفی یه‌کاندا دابه‌ش ده‌بن، یاخوود له‌خزمه‌تی پیاوێکی به‌توانادا ده‌بن .
له‌باشترین حاله‌تدا ، ئه‌مه‌ریکا وه‌ک شکست خواردوویه‌ک به‌رجه‌سته ده‌بێ ،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌لقاعیده ئیددیعای سه‌رکه‌وتنیش نه‌کا ، ئه‌و راستی یه ده‌قۆزێته‌وه که سوننه له‌به‌رامبه‌ر شیعه‌دا شکستی هێناوه .
به‌دلنیای یه‌وه ئێران براقوه‌ی گه‌وره‌ده‌بێ، و ئه‌و بۆشایی ده‌سه‌لاته ده‌قۆزێته‌وه که‌له‌باروودۆخه ده‌که‌وێته‌وه ، و ولاته عه‌ره‌بی یه‌کانیش پاساوێکی باشیان به‌رده‌ستده‌که‌وێت که‌هیچ متمانه‌یه‌کیان به‌پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریکا به‌ئاسایشه‌وه نه‌بێ و ئێران به‌هێزێکی ده‌رکه‌وتوو له‌ناوچه‌که‌دا له‌قه‌له‌م بدا .
ئه‌مریکا ده‌توانێ به‌بێ " شکست " بژی؟ به‌دلنیای یه‌وه . ئایا پێویسته له‌گه‌ل شکستا بژی؟ نه‌خێر تا ئه‌وده‌مه‌ی ئه‌گه‌رێکی مه‌نتیقی له‌کایه‌دا بێ که عێراق به‌یه‌کپارچه‌یی بهێلێته‌وه و له‌چه‌ند سالی داهاتوودا " به‌ره‌و پێشچون " تۆماربکا.
پێویستی سه‌رکردایه‌تی یه‌کی راسته‌قینه:
بوددجه‌یه‌کی که‌م بایه‌خ ، پلان دانان بۆهه‌لمه‌تێکی نهێنی هاوبه‌ش ، و نه‌بوونی پابه‌ندی ئه‌مه‌ریکا به‌مانه‌وه
تاکتیک و ستراتیژی ئه‌مه‌ریکا بۆمانه‌وه له‌عێراقدا پێویسته (مه‌رجدار)و هه‌لپه‌رستانه بێ ، و گرێدراوی ستراتیژ و پێوه‌رێکی ره‌قنه‌بێ.ئه‌مریکا خاوه‌نی نفوزه، به‌لام کۆنترۆلی بۆناکرێ. ئه‌و نفوزه‌ش له‌گه‌ل به‌هێز بوونی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقدا لاواز ده‌بێ، حکومه‌تی عێراق فێرده‌بێ چۆن به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رتر پاره‌ی داهاتی نه‌وته‌که‌ی خه‌رج بکا ،و ململانێ ی ده‌سه‌لاتیش ئاشکراتر به‌رجه‌سته ده‌بێ.
ئه‌وه‌ش، که‌لێنێکی سه‌رکردایه‌تی گه‌وره ده‌خاته ئیداره‌که‌ی بۆشه‌وه.
سه‌رۆک هه‌رگیز پلانێکی درێژ خایه‌نی سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌له‌کردن له‌گه‌ل بارودۆخی عێراقدا به‌ئاشکرا نه‌خستۆته روو، هه‌رگیز ئه‌و قوربانییانه‌ی ده‌ست نیشان نه‌کردووه که‌پێویسته گه‌لی ئه‌مریکاوسوپا بیده‌ن،و داوای بودجه‌یه‌کی ماقولیشی بۆ سالی داهاتوو نه‌کردووه. هه‌رجۆره به‌ره‌و پێش چونێک له‌عێراقدا پێویستی به پلان و به‌رنامه‌و بودجه‌یه‌کی مه‌رجداری ئه‌مریکا هه‌یه بۆمامه‌له‌کردن له‌گه‌ل عێراق و ئه‌فغانستاندا و بۆ چاوخشاندنه‌وه به‌سوپای ئه‌مریکادا به‌جۆرێک که‌لانی که‌م بتوانێ تا نیوه‌ی یه‌که‌می ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی داهاتوودا به‌رده‌وام بێ.
به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش روون و ئاشکرایه که گواستنه‌وه‌یه‌کی نه‌رم و بێ کێشه له‌کۆتایی 2008 و سه‌ره‌تای 2009 دا له‌راستیدا گرنگی یه‌کی زۆری هه‌یه.
به‌لام، لانی که‌م تا ئه‌مرۆ، هیچ ئاماژه‌یه‌کی روون نیه که‌له‌ودووماوه‌یه‌دا سه‌رۆک ده‌سه‌لاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌بووبێ. ئه‌وه‌ی که‌ده‌کرێ بووترێ ئه‌وه‌یه که‌پلانێکی نهێنی هاوبه‌ش هه‌یه بالیۆز کروکه‌رو ژه‌نه‌رال پێترابۆی چه‌ند وورده‌کارییه‌کی ئه‌وپلانه ده‌خه‌نه روو، به‌ڵام ناتوانن پلان و به‌رنامه‌و بودجه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بخه‌نه‌روو.
له‌باشترین حاله‌تیشدا ده‌توانن ئه‌وه روون بکه‌نه‌وه که کۆنگریس تا چه‌ند مه‌ترسییه‌کانی زیادکردووه ئه‌ویش به تێنه په‌ڕاندنی به‌شێکی زۆر له هاوپێچی ساڵی دراویی 2008 و سنوردارکردنی به‌کارهێنانی ئه‌و به‌شانه‌ی که تێ‌یان په‌ڕاندووه.
سه‌باره‌ت به ساڵی دراویی (2009) ش ، تا ئێستا هیچ که‌س ڕونی نه‌کردۆته‌وه که بۆچی سه‌رۆک بنه‌مایه‌کی ماقوڵی بۆ داخوازیی بوو نه‌خستۆته ڕوو ، و ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه که داخوازیی هاوپێچی بودجه به کوێ ده‌گا .
ئه‌و بودجه‌یه‌ی داواکرا که‌م کرایه‌وه بۆ (70) ملیار دۆلار بۆ عێراق و ئه‌فغانستان و جه‌نگی جیهانی دژی تیرۆر . به‌ڵام گه‌وره لێپرسراوانی به‌رگریی ئه‌مریکا وته‌یان له‌سه‌ر 170 تا 185 ملیار دۆلار کردووه و ته‌نانه‌ت وته‌یه‌کیشیان نه‌وتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌و خه‌رجی یه بۆچی ده‌بێ .
هه‌ر پلان و به‌رنامه‌و بودجه‌یه‌کی درێژه خایه‌ن ، ڕای گشتی لێ ئاگادارناکرێ . به‌ڵێ ، هه‌ر پلانێکی له‌و جۆره ده‌بێ نه‌رم و قابیلی گۆڕین و مه‌رجدار بێ . به‌ڵام ،ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که نه‌بوونی پلان و به‌رنامه‌و بودجه ڕێگه‌یه‌کی گونجاوه بۆ مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ پشتیوانیه‌کی درێژخایه‌ن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، تاکو ئێستا ئیداره ته‌نانه‌ت داواش له کۆنگرێس و گه‌لی ئه‌مریکا نه‌کردووه که چه‌کی به‌تاڵ ئیمزا بکه‌ن ، یا هه‌ر جۆره قوربانیه‌کی تر .
ئه‌مه ئه‌رکێک نی یه که بۆ بالیۆز کروکه‌رو ژه‌نه‌راڵ پێترایۆس جێ بهێڵرێ . کاتی ئه‌وه هاتووه ئیداره‌و سه‌رۆک ده‌ست به‌کاربن . پێویستمان به بنه‌مایه‌ک هه‌یه بۆ مانه‌وه له عێراق ، و باشترین پلانیش بۆ گواستنه‌وه بۆ سه‌رۆکی داهاتوو .
هه‌ر ئێستا پێویستمان پێ یه‌تی .